تەندروستی جیھانی “هەر 10 خولەکێک لە غەززە منداڵێک دەکوژرێت”

0
301

SNN

تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، رەوشی کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە غەززە بەرەو داڕوخانی یەکجاری دەچێت و زیاتر لە نیوەی نەخۆشخانە سەرەکییەکانی ئەو شارە بەھۆی ھێرش و بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە وێران بوون لە کارکردن وەستاون و ناتوانن نەخۆش و بریندارەکان چارەسەر بکەن.

ئەدهانۆم ئاماژەی بەوەشکرد، ھەندێکجار بریندار و ئەوانەی پێویستییان بە نەشتەرگەرییە بەبێ سڕکردن چارەسەریان بۆ دەکرێت کە ئەوەش لە بواری تەندروستیدا زۆر مەترسیدارە بەڵام ناچارن بەو شێوەیە کار بکەن.

باسی لەوەشکردووە، رەوشی منداڵانی غەززە لە زۆربەی چین و توێژەکانی تر مەترسیدارترە و بەپێی بەڵگە و ئەو ئامارە رەسمی و باوەڕپێکراوانەی کۆیان کردوونەتەوە، بەھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە لە ھەر 10 خولەکێکدا لە غەززە منداڵێک دەکوژرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this