رێبوار تەها “کار بۆ پاراستنی ناسنامەی كوردی كەركوك دەكەین”

0
442

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ئاماژە بەوەدەكات لەم هەڵبژاردنەدا و لە پێناو پاراستنی ناسنامەی كوردانی كەركوك و دەستدرێژییەكانی بەردەم ئایندەی نەتەوەكەمان دەمانەوێت كۆتایی بە و ستەمكاریی لە دژی گەلەكەمان بهێنین، بۆئەو مەبەستەش لەسەرجەم چین و توێژە جیاوازەكان 30 كاندیدی بەهێزمان بەربژێركردووە.

رێبوار تەها، سەرۆكی لیستی 142ی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، بە SNNی رایگەیاند: وەك یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان لە ڕابردوو ئێستا و داهاتوودا خۆمان بە خاوەنی كەركوك زانیوە بۆ ئەو مەبەستەش زۆر قوربانی و بەرخودانمان ئەنجام داوە، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش لە پێناو پاراستنی ناسنامەی كوردانی كەركوك و ڕاگرتنی دەستدرێژییەكانی بەردەم ئایندەی نەتەوەكەمان دەمانەوێت كۆتایی بە و ستەمكاریی لە دژی گەلەكەمان بهێنین ئەوەش لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێكی چارەنووسسازە بۆ مانەوەی نەتەوەكەمان، بۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە 30 كاندیدی جیاواز لە ئاستی رۆشنبیری، ئایینی و كۆمەڵایەتی كە هەر یەكێكیان پێگەی تایبەتی خۆیان هەیە لە شارەكەدا بەشدارە، هەموو كاندیدەكانی یەكێتی خەمخۆری كێشە و گرفتەكانی هاووڵاتیانی كەركوكن و لە هەوڵی ئەوەدان بتوانن خزمەت بە هەموو خەڵكی پارێزگاكە بكەن بەبێ جیاوازی.

سەرۆكی هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە ئەوەشی خستەڕوو، دەمانەوێت خەڵكی كەركوك سەرچاوەی سەرەكی هەموو دەسەڵاتەكان بن و پێویستە شەرعییەتی دەسەڵات بگەڕێنینەوە بۆ خەڵكی شارەكە، بۆ ئەومەبەستەش داوا لە كوردانی كەركوك دەكەین كە بە گیانێكی پەرۆش و بەرپرسیارانەوە لە خەمی سەرخستنی لیستەكەی مام جەلالدا بن تاببینە هێزێكی دیموكراتی و كۆتایی بە دۆخی سەپێنراوی كەركوك بهێنین و دۆخەكە بخەینە خزمەتی كەركوك و پێكەوەیی هەموو كەركوكییەكان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this