
دۆلار و دینار
SNN
دوای ڕێككەوتنەكەی نێوان عێراق و ئەمریكا بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و نزیكەی 3 هەزار دینار لە بەهاكەی شكاوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات شاندێکی بانکی ناوەندیی عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا كۆبوونەتەوە و شاندە ئەمریکییەکە ڕازیبوە باڵانسی پێشینەی پێنج بانکی عێراقی بۆ پرۆسەی حەواڵە بەرز بکاتەوە و پێداچونەوە بە پرسی رەتکردنەوەی بەشێک لە داواکارییەکانی حەواڵە دەکات و هەوڵدەدات مەرجەکانی سەر پەسەندکردنی حەواڵەکان ئاسان بکات.
ئەمڕۆش دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین كرد و بەهای دیناری عێراقی بەرزبووەوە و مەترسییەكانی بازاڕی ڕەواندەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهای دۆلار گەیشتە سەرو 167 هەزار دینار و دوو ڕۆژە بەهۆی دانوستانی عێراق و ئەمریكا بەهاكەی ڕووی لە دابەزین كردووە و بەیانی ئەمڕۆش زیاتر دابەزی بۆ 165 هەزار دینار و ئێستاش بە 162 هەزار و 750 دینارە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش



