
كرێكارێك له‌نێو كێڵگهیهكى نه‌وتیدا | فۆتۆ: Essam Al-Sudani / Reuters
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شاندى باڵاى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق به سه‌رپه‌رشتى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق گه‌یشته هه‌ولێر و ئه‌و وه‌زیره ده‌ڵێت: “له دوو رۆژى داهاتوودا كێشه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بێت”.
پاش ئه‌وه‌ى دوو رۆژ به‌ر له ئێستا محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناردنى شاندى باڵاى عێراق بۆ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دووباره ده‌ستكردنه‌وه به ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ ئه‌و شانده باڵایه به سه‌رۆكایه‌تى حه‌یان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق گه‌یشتنه هه‌ولێر. بڕیاره شانده‌كه ماوه‌ى دوو رۆژ له هه‌ولێر بمێننه‌وه.
له‌دواى گه‌یشتنیان، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ سێ بریكارى وه‌زیر و به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاتووین بۆ ئه‌وه‌ى وتووێژ بكه‌ین له‌سه‌ر دووباره ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێم، چونكه ئه‌م بابه‌ته زۆر گرنگه و له بودجه‌شدا وا دانراوه كه رۆژانه هه‌رێم 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى نه‌وتى عێراق وتى: “وتوێژ و لێكتێگه‌یشتنى باش هه‌یه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. له‌گه‌ڵ توركیاش به هه‌مانشێوه لێكتێگه‌یشتنمان هه‌یه و به‌هیواین له دوو رۆژى داهاتوودا ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر ببن”.
هاوكات كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتى: “له‌نێو بودجه‌ى عێراق بڕى 6 دۆلار دانراوه بۆ وه‌به‌رهێنانى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت، به‌ڵام ئه‌مه له‌گه‌ڵ سروشتى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى ئێمه ناگونجێت و كێشه‌ى دروستكردووه، بۆیه به‌هیواین له‌م دوو رۆژه‌دا بتوانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
گه‌یشتنى شاندى باڵاى حكومه‌تى عێراق له‌كاتێكدایه، دوێنێ پێگه‌ى ئۆیل پرایس له نوێترین راپۆرتیدا له‌و باره‌یه‌وه له‌سه‌ر زارى كۆمپانیاى DNOى نه‌رویجى ئاشكراى كرد، “تاوه‌كو به‌رچاو روون نه‌بن له‌باره‌ى شایستهداراییه دواخراوه‌كانیان و شایسته‌كانى داهاتوویان و مه‌رجه‌كانى فرۆشتنى نه‌وت ئاماده‌نین ده‌ستبه هه‌نارده‌ى نه‌وت بكه‌نه‌وه”.
به‌پێى راپۆرتى ماڵپه‌ڕه‌كه، “هه‌قده‌ستى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم ده‌گاته یه‌ك ملیار دۆلار كه تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم نه‌یتوانیوه بیدات و قه‌رزاره”.
پێگه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “له ماوه‌ى رابردوودا له دوبه‌ى كۆمپانیا نه‌وتییه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه به‌شێكن له كۆمه‌ڵه‌ى ئاپى كور له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق كۆبوونه‌ته‌وه و پێشنیاریان كردووه نه‌وت به‌رهه‌مبهێنن و راسته‌وخۆ به كۆمپانیاى بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ى بفرۆشن”.
رۆژى 25ى ئازارى ئه‌مساڵ، به‌پێى بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى ناوبژیوانى پاریس و به تاوانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم به‌شێوه‌ى نایاسایی، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیاوه وه‌ستا. دادگاكه بڕیدا بڕى 1.5 ملیار دۆلار غەرامە به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


