سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی یەكیتیی خەڵكی نەینەوا: كار بۆ هەموو پێكهاتەكانی سنوورەكە دەكەین بەبێ جیاوازی

ئاراس محەمەد ئاغا
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی یەكێتیی خەڵكی نەینەوا ئاماژە بەوەدەكات “پشتگیری تەواوی پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا دەكەین بەبێ جیاوازی بۆیە كاندیدەكانی پێكدێت لە ھەموو پێكھاتە و ئاین و نەتەوە جیاوازەكانی شارەكە بۆیە هەمووان هەوڵی سەرخستنی لیستی هاوپەیمانیی یەكێتیی خەلكی نەینەوا و كاندیدەكانی دەدەین”.
ئاراس محەمەد ئاغا، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی یەكێتیی خەڵكی نەینەوا لە سنوری پارێزگای موسڵ بە SNNی ڕاگەیاند: “ژمارەیەكی زۆری گەنجان و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی لە موسڵ و ژمارەیەكی زۆری چالاكوانی شارەكە هەوڵەكانیان خستووەتەگەر بۆ سەرخستنی هاوپەیمانیی یەكێتیی خەڵكی نەینەوا و چونكە لیستەكەمان پشتگیری تەواوی پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا دەكات بەبێ جیاوازی”.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاندیدەكانی لیستی هاوپەیمانیی یەكێتیی خەڵكی نەینەوا پێكدێت لە هەموو پێكهاتە و ئاین و نەتەوە جیاوازەكانی شارەكە، بۆیە دەبێت بە ھەمووان ھەوڵی سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانیی یەكێتی خەلكی نەینەوا و كاندیدەكانی بدەین، بۆئەومەبەستەش زۆرێك لە سەرۆك عەشیرت و كەسایەتی سیاسی سنورەكە پشتگیری خۆیان بۆ لیستەكە ڕاگەیاندووە و گەشبینین كە سەركەوتنی بەرچاو بەدەستبهێنین.
سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی یەكێتیی خەڵكی نەینەوا ئەوەشی خستەڕوو، لیستەكەمان كاردەكات بۆ ئاشتەوایی و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی دەڤەرەكە بەبێ جیاوازی، بۆ ئەومەبەتەس یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی سەرۆك بافل هەموو پشتگیرییەكی خۆی دەربڕیوە بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیانی سنوورەكە بە بێ جیاوازی بەجۆرێك هاووڵاتیان یەكێتی بە حزبی خۆیان بزانن و پشگیری و پشتیوانی خۆیان و بۆ لیستەكە دەرببڕن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


