شارەزایەکی کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت و دا ئه‌گه‌ری دروستبونی لافاو هەیە

باران و لافاو
SNN-
شاره‌زایه‌كی کەشناسی زانیاری لەسەر شەپۆلی بارانبارین دەخاتەڕوو د‌ڵێت:” سبه‌ینێ كه‌شوهه‌وا سه‌قامگیر ده‌بێت و ئاسمانی هه‌رێم به‌زۆری نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له رۆژی هه‌ینیشه‌وه تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتو شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فر و بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و ئه‌گه‌ری دروستبونی لافاویش له‌چه‌ندین شوێن هه‌یه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی بڵاویکردووەتەوە، كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ی ده‌ریای سور كه زیاتر له‌سه‌ر ناوچه‌كانی باشوری ھه‌رێم چالاكه تا دره‌نگانی ئه‌مشه‌و به‌رده‌وامی ده‌بێت، سبه‌ی پێنجشه‌مه كه‌ش سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه و ئاسمانی ھه‌رێم به زۆری نیمچه ھه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه بارانی پچر پچر له‌ناوچه شاخاویه‌كاندا، پله‌كانی گه‌رماش به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه، خێرای با له‌سه‌رخۆ ده‌بێت له‌نێوان 5-15 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا و ئاڕاسته‌ی با له گۆڕاندا ده‌بێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە کە له‌به‌ره‌به‌یانی رۆژی ھه‌ینیه‌وه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی بارانبارین له باكوری توركیاوه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانمان درێژ ده‌بێته‌وه و كاریگه‌ریه‌كانی زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ناوچه‌كانی پارێزگای دھۆك و ھه‌ولێر و ئیداره‌ی راپه‌رین به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاویه‌كان، ئه‌گه‌ری لێزمه باران و چالاكبونی ھه‌وره بروسكه ده‌بێت.
راشیگەیاندووە”پێشبینی بارانێكی باش ده‌كرێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له لوتكه‌ی چیا به‌رزه‌كاندا، كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی دیكه‌ی ھه‌رێم لاواز بۆ مامناوه‌ند ده‌بێت و ناوبه‌ناو ھه‌ندێك كات باران ده‌بارێت و تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌مه كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ناوچه شاخاویه‌كانی باكوری ھه‌رێم درێژه ده‌كێشێت”
ئاراس جەبار دەشڵێت:” له رۆژی دووشه‌ممه 20ی تشرینی دووەمی 20223، كاریگه‌ری نزمهپاڵهپهستۆیهكی قوڵ له باكوری ئه‌وروپاوه به‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌راست و توركیادا دروستده‌بێت، پێشبینی ده‌كرێت ناوچه‌كانمان بگرێته‌وه كه خۆی له‌شه‌پۆلێكی به‌ھێزی بارانبارین ده‌بینێته‌وه بۆ سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و له‌م شه‌پۆله‌دا ئه‌گه‌ری دروستبونی لافاو و رێژه‌یه‌كی زۆر باران ده‌بێت”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش



