گەنێڵ ئینێرجی: بەرهەم هێنانی نەوت لە دوو کێڵگەی هەرێمی کوردستان بۆ سفر دابەزیوە

كێڵگهیهكى نهوتیی له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN-
کۆمپانیای گەنێڵ ئینێرجی تورکی لە راگەیەندراوێکدا ئاماری بەرهەمهێنانی کێڵگە نەوتییەکانی بۆ چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئاستی بهرههمی کێڵگەی تەق قەق و سارتە (سفر) و لە تاوکێ (25 هەزار) بەرمیلی رۆژانە بووە.
ئەمڕۆ هەینی، 17ی تشرینی دووەمی 2023، کۆمپانیات گەنێڵ ئینێرجی تورکی لە راگەیەندراوێکدا ئاماری بەرهەمهێنانی نەوتی لە بیرە نەوتییەکانی تەق تەق و سارتە و تاوکێ بۆ چارەکی سێهەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکدا هاتووە کە ئاستی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانە لەناوچەی گرێبەستی تاوکێ (25 هەزار و 980) بەرمیل بووە، بەراورد بە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ کە رۆژانە (93 هەزار و 880) بەرمیل نەوت بەرهەمەکەی بووە، بە رێژەی (72%) دابەزیوە.
هەروەها لە چارەکی سێیەمی (2023)دا ئاستی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانە، لە کێڵگەی نەوتی تەق تەق بە ڕێژەی (100%) دابەزیوە. بەراورد بە چارەکی یەکەمی (2023) کە تێیدا رۆژانە (3 هەزار و 610) بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمی هەبووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە بەرهەمی نەوتی ڕۆژانە لە کێڵگەی نەوتی سارتە بە ڕێژەی (100%) دابەزیوە. بەراورد بە چارەکی یەکەمی (2023) کە تێیدا رۆژانە (3 هەزار و 160) بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمی هەبووە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش



