
رینۆ
SNN Sport
كلۆتیڵد دیلبۆس خانمه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كاتی نوێی كۆمپانیای رینۆ بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبیل، دووپاتی كرده‌وه كه كۆمپانیا فه‌رەنسییه‌كه به‌رده‌وامە له كێبڕكێكردن له پێشبڕكێكانی فۆرمولا پاش ئه‌و گۆڕانكارییە نوێیانه‌ی راگه‌یاندرا.
له لێدوانێكیدا دیلبۆس له رێی ته‌كنیكی ڤیدۆیدا وتی ” دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه پلانداده‌نێن بۆ مانه‌وه له فۆرمولا1 “.
هه‌روه‌ها وتی ” پاش یاسا نوێیه‌كان كه دیاری كردنی راده‌یه‌ك له خۆ ده‌گه‌رێت بۆ وه‌به‌رهێنان ، چونكه وه‌به‌رهێنانمان كه‌متر بوو له هه‌ندێک ركابه‌ر كه پاره‌ی زیاتریان خه‌رج ده‌كرد ، ئێمه له فۆرمولا1 داین و ده‌مێنینه‌وه له فۆرمولا1 “.

More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



