
قەڵادزێ
SNN_محەمەد مستەفا
هەینی 29ی ئایار، دوای دوو رۆژ لە دیارنەمانی، تەرمی ژنێکی تەمەن 77 ساڵی دانیشتووی قەڵادزێ دۆزرایەوە .
شۆڕش ئیسماعیل وتەبیژی پۆلیسی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: ئەمڕۆ هەینی تەرمی ئافرەتێکی تەمەن 77 ساڵەی دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی قەڵادزێ گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەزاکە کە ماوەی دوو رۆژ بوو بێسەرو شوێن ببوو، هێزە ئەمنیەکان لە هەوڵی دۆزینەوەیدابوون.
ووتیشی “دوای گەڕان و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر، ئەمڕۆ هەینی مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر تەرمی ئەو ئافرەتەیان لە زێی بچوک دۆزیوەتەوە ”
باسی لەوەشکرد: بە گوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان ئەو ئافرەتە کەوتۆتە ناو زێیی بچوک و خنکاوە، لێکۆڵینەوەی زیاتریش لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش



