
بەفر
SNN
محمد کەمال، شارەزای کەشناسی نوێترین زانیاری لەبارەی شەپۆلە نوێکەی بارانەوە رایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بە تایبەت چیاکانی باڵەکایەتی و هەڵگورد دەبارێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، پاڵەپەستۆی دووەمی دەریای ناوەڕاست درەنگانی ڕۆژی شەممە دەگاتە هەرێم و پلەکانی گەرما هەشت بۆ نۆ پلە دادەبەزن و باو بارانێکی زۆر بەهێز بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بەو هۆیەشەوە ئاستی ئاو بەرززدەبێتەوە و ئەگەری ڕودانی لافاوی بەهێز هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو شەپۆلە باران بارینەی دوو رۆژە رووی لەهەرێمی کوردستان کردووە بە سێ قۆناغ تێدەپەڕێت، قۆناغی یەکەمی ئەو شەپۆلە باران بارینەی دوو ڕۆژی رابردووبوو کە لە دەریای سورەوە هات و کاریگەری لەسەر ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە دروستکرد، وە قۆناغی دووەم پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستە و لە ئەمڕۆوە کاریگەرییەکەی لەسەر شارەکانی دهۆک و هەولێر و دەڤەری ڕاپەڕین بەدەردەکەوێت و قۆناغی سێهەمیش درەنگانێکی ڕۆژی شەممە دەستپێدەکات و کاریگەری لەسەر تەواوی شارەکانی هەرێم دەبێت.
دەشڵێت، لە ئەمساڵدا بەهۆی ڕوودانی دیاردەی لنۆوە هەردوو دەریای ناوەڕاست و سور چالاک دەبن و بەفر و بارانیێکی زۆر لە هەرێم دەبارێت و کانیاوەکان دەژیەنەوە و بەنداوی دووکانیش هاوشیوەی ساڵی 2019 سەرڕێژ دەبێتەوە.
وتیشی، “چەندین شەپۆلی یەک بەدوای یەکی بارینی بەفر لە ماوەی 25 شوبات بۆ 25 ئازاری ساڵی 2024ـدا دەبێت و سەنتەری تەواوی شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
31 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
38 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
31 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
38 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



