لە شەپۆلەکەی رۆژی دووشەممە ئەگەری بارینی 200 ملم باران هەیە

لافاوی هەولێر
SNN
شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسی نوێترین پێشبینییەکانی خۆی لە بارەی شەپۆلە چڕەکەی بارانبارینەوە راگەیاند، کە تەواوی هەرێم و عێراق دەگرێتەوە و ئەو ئاماژەی بەوەشکرد، لەسبەی یەکشممەوە شەپۆلێکی زۆر بەهێزی باران داخڵی ناوچەکانمان دەبێت درەنگانی رۆژی یەکشەممە و شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە بۆ ڕۆژی دووشەممە شەپۆلەکە قوڵ دەبێتەوەو لوتکەی کاریگەری شەپۆلەکەیە و لە زۆر شوێن مەترسی لافاو هەیە ڕۆژی سێشەمەش بەکاریگەری کەمتر بەردەوام دەبێ شەپۆلەکە.
دەشڵێت: لەهەندێ شوێن دور نییە تا سەروی 200 ملم باران بارێت کەمترین بڕیش تا 40 ملم پێشبینی کراوە کەبەرناوچەکانی باشووری گەرمیان دەکەوێت، داوا لەلایەنی پەیوەندیدارو حکومەت و هاووڵاتیان دەکەین هەموو ئامادەکاریه بکرێت بۆ ڕووبەرووبونەوەی مەترسیەکانی لافاو بۆ ئەوەی لافاو زیان نەدات یان بێ کەمترین زیان بێت هاوکات ئەگەری هەورە بروسکەی زۆرو زیاد بوونی خێرایی باو تەرزە هەیە لەگەڵ ئەگەری دروست بوونی هەوری دەگمەنی سۆپەر سێڵ و تۆرنادۆو ماماتۆس لەماوەی شەپۆلەکەدا لەناوچە جیاوازەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆتایەکانی شەپۆلەکە و بەولاوە بەهۆی دابەزینی بارستە هەوای ساردی جەمسەری باکور پلەکانی گەرما بەڕێژەی 5° تا 7 ° دادەبەزێت و لەناوچەشاخاویه کوێستانەویە بەرزەکان ئەگەری بارینی بەفریش هەیە، داوا لەحکومەت دەکەین ئەم چەند ڕۆژه پشوو ڕاگەیەنێت بۆ سەلامەتی هەموو لایەک تایبەت بۆ دووشەممە پشووی عامە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


