“سوودى ده‌ستوور و بودجه چییه ئه‌گه‌ر عێراق مووچه‌مان بۆ نه‌نێرێت”

قوباد تاڵەبانی، فۆتۆ: ئەژی عومەر
SNN
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌ى هه‌رێم و عێراق په‌یوه‌ندى به یاسا و ده‌ستووره‌وه نییه، به‌ڵكو پێویستى به گۆڕینى بیركردنه‌وه‌یه، ده‌شڵێت: “ئێمه ده‌ستوور و یاساى بودجه‌مان بۆچییه كه بیركردنه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه پاره‌ى مووچه بۆ ئێمه نانێرێت”.
قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى به‌شداریكردنى له یه‌كێك له پانێڵهكانى كۆڕبه‌ندى ئاشتى و ئاسایشى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه له‌ژێر ناونیشانى “بونیادنانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و ناوه‌ند” به‌ڕێوه‌چوو وتى: “كێشه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌بوونى ده‌ستوور نییه، كێشه‌ى عێراقیش به هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور و بونیادنانى بینا و وه‌زاره‌تى نوێ چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵكو به گۆڕینى بیركردنه‌وه و عه‌قڵیه‌ت دروستده‌بێت”.
وتیشى: “ئێمه ده‌ستوور و یاساى بودجه‌مان بۆچییه كه بیركردنه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه پاره‌ى مووچه بۆ ئێمه نانێرن، جاران به ئێمه‌یان ده‌وت: نه‌وت ده‌فرۆشن بۆیه پاره‌تان بۆ نانێرین، ئه‌ى ئێستا چى؟ خۆ ئێستا نه‌وت نافرۆشین؟! له‌به‌ر ئه‌وه كێشه له وشه‌كان نییه، به‌ڵكو كێشه له بیركردنهوهكهیه، كه‌ى توانیمان بیركردنه‌وه‌كه بگۆڕین ئه‌وكات ده‌توانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا هه‌رێمى كوردستان پێویستى به ده‌ستووره؟ قوباد تاڵه‌بانى وتى: “بەڵێ کوردستان پێویستی بە دەستوورە، بەڵام دەستوور کێشە سەرەکیەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر ناکات وەکو پرسی گرنگی بودجە و مووچە کە بونەتە کێشەی گەورە لە کوردستان. بەبێ چارەسەرکردنی پرسی فێدڕالیزم پرسی دەستووری کوردستانیش چارەسەر نابێ و ئەم کێشانە پێکەوە بەستراون”.
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه، “نابێت پەیوەندییه‌كانیان لەگەڵ بەغدا فەرامۆش بکەن و دەبێ بەهێزی بکەن”.
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیى هێزه سیاسیه‌كانه‌وه قوباد تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “وەک کورد، پێویستە پێش هەموو شتێک ماڵی خۆمان رێکبخەینەوە”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “من وەکو کوردێک هەستدەکەم کە سزای سیاسی دەدرێین، چونکە لە ئێستادا مووچەی فەرمانبەرانمان چەند مانگێکە دواکەوتووە و بایکۆت لە بەشێک لە کوردستان بەردەوامە. پێشموایه، نیشتمانپەروەریی بە دروشمبازی و قسە و وروژاندنی هەست و سۆزی خەڵک ناپێورێت؛ لای من نیشتمانپەروەری خزمەتکردنی خەڵک و دابینکردنی مافەکانیانە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


