شارەزایەکی ئابوری: پارساڵ عێراق بە بەهای 21 ملیار دینار ئەندۆمی هاوردە کردووە

SNN
شارەزایەکی ئابوری رایدەگەیەنێت، هاوردەکردنی ئەندۆمی لە عێراقدا بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو لە 2022دا رێژەیەکی زۆر هاوردەکراوە بۆ عێراق و خەڵکێکی زۆر ئارەزووی خواردنی دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تشرینی دووەم، نەبیل مەرموسی شارەزای ئابوری لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نوسیوویەتی، عێراق لە ساڵی 2022دا بە بڕی 15 ملیۆن دۆلار کە زیاتر لە 21 ملیار دیناری عێراقی ئەندۆمی هاوردە کردووە.
وتوویەتی “ئەوەی نامۆیە لە چەندین دەوڵەتی جیاوازەوە هاوردەی کردووە لەوانە ئەمریکا و بەریتانیا، بەڵام زۆرینەیان لە سعودیە بەرهەمهاتوون”.
بەگوێرەی رۆژنامەی بەغدادی ئەمڕۆ، ئەندۆمی “ئەندەنوسی” جۆرێکی بەناوبانگی شیعریە کە خێرا ئامادە دەکرێت و لەلایەن کۆمپانیای ئیندۆفۆدی ئەندەنوسیاوە بەرهەمدەهێنرێت، بە خواردنێکی تایبەتی ئوستراڵیا و ئاسیا و ئەفریقا و نیوزلەندا و ئەمریکا و کەنەدا و ئەوروپا و بەشێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێویاندا عێراق دادەنرێت.
نەیجیریاش وەک گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنانی ئەندۆمی دادەنرێت کە لە ساڵی 1995 بەرهەمیدەهێنن، گەورەترین بەرهەمی دروستکردنی نۆدڵزە لە ئەفریقا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



