“کاردەکەین بۆگۆڕینی ئەو سیستەمە خراپەی كە بەرۆكی كەركوكی گرتووە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
كاندیدێكی یەكێتی لە لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمان ئاماژە بەوەدەكات یەكێتی نیشتمانی كوردستان شەڕی بەدەستهێنانی پارێزگارێكی كورد لەسەر پشكی یەكێتی بۆ كەركوك دەكات و ئەو بەڕێوەبردنە خراپەی لەئێستادا لەلایەن پارێزگارێكی بەوەكالەتەوە بەرۆكی خەڵكی شارەكەی گرتووە رەتدەكاتەوە.
رەمەزان جەباری كاندیدی ژمارە19ی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بەSNN ی راگەیاند: یەكێتی لەپارێزگای كەركوك شەڕی وەرگرتنەوەی دەسەڵات و لابردنی بڕیارە سەپێندراوەكان دەكات، بۆ ئەمەش داوا دەكەین خەڵكی كەركوك پشتیوانمان بن و دەنگ بە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بدەن، چونكە نامانەوێت چیتر بڕیار بۆ كەركوكییەكان بدرێت بەڵكوو دەبێت كەركوكییەكان خۆیان بڕیاربدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاوپەیامانێتییەكەمان هەموو هەولێك دەدەین بۆ ئەوەی سیستەمێكی نوێ لە كەركوك بهێنینە كایەوە كە خزمەتكردبێت بە خەڵكی شارەكە و گۆڕینی ئەو سیستەمە بەڕێوەبردنە خراپەی كەلەئێستادا بەرۆكی شارەكەی گرتووە، بۆ ئەومەبەستەش دەمانەوێت پارێزگاری كەركوك كورد بێت و لەسەر پشكی یەكێتیش بێت، چونكە ئەو زوڵم و زۆرەی لەئێستادا بەرامبەر بە نەتەوەكەمان دەكرێت، جێی قەبوڵكرد نییە.
ئەو كاندیدەی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر زۆرترین كاندیدمان بچێتە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لەئەنجومەنەكە دەبینە زۆرینە و هەوڵی پێكهێنانی ئیدارەیەكی نوێ دەدەین، كە رەنگدانەوەی سەرجەم پێكهاتەكانی شارەكە بێت، بەجۆرێك ببینە چەترێكی كۆكەرەوە و خزمەت بۆ سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك، ئەمەش لەرابردوودا سەلمێنراوە كە كوردێك پارێزگار بێت چۆن خزمەتدەكات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



