وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: تا ئێستا عێراق نەوتی سپی بۆ هەرێم نەناردووە

نەوتی سپی
SNN-
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕوانی بەغدان کە پشکی هەرێم لە نەوتی سپی بنێردرێت، هاوکات چەندین جار داوایانکردووە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئهمڕۆ سێشهممه 21ی تشرینی دووهمی 2023، بڵاویکردەوە: لە رێگەی تیمەكانی بەرێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو سەنتەری شاری هەولێر کراوە”.
راشیگەیاندووە: “لە چاوەڕوانی ناردنی نەوتی سپی حكومەتی عێراقین، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین نووسراومان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار كردووە، لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەباشی دەربڕیوە، بەڵام تا ئێستا پشكی هەرێم لە نەوتی سپی نەگەیشتووە”.
هاوکات تا ئێستا زیاتر لە 116 ملیۆن و 209 لیتر نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر 681 هەزار خێزان دابەش کراوە.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
53 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
53 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



