سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوا: هاوپەیمانیەكەمان گوزارشت لەهەموو پێكهاتە جیاوازەكانی نەینەوا دەكات

ئاراس محەمەد ئاغا
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا ئاماژە بەوەدەكات ئاوەدانكردنەوە و بوژانەوەی ژێرخانی كارگێڕی و ئاسایشی سنووری نەینەوا، كاری لەپێشینەی لیستەكەیان دەبێت چونكە هاوپەیمانیەكەمان گوزارشت لەھەموو پێكھاتە و نەتەوە جیاوازەكانی نەینەوا دەكات بەبێ جیاوازی، خزمەتكردنی شاری نەینەوا بە ئەركی خۆمان دەزانین.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و سەرۆكی هاوپەیمانی یەكێتی خەلكی نەینەوا، بە SNNی ڕاگەیاند: هاوپەیمانیەكەمان گوزارشت لەھەموو پێكھاتە و نەتەوە جیاوازەكانی نەینەوا دەكات بەبێ جیاوازی، خزمەتكردنی شاری نەینەوا بە ئەركی خۆمان دەزانین، هاوكات هەمیشە جەخت لە گەڕاندنەوەی ئاوارەكان دەكەینەوە بۆ سەر زێدی خۆیان و هەوڵەكانیشمان بۆ ئەو پرسە چڕ دەینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئاوەدانكردنەوە و بوژانەوەی ژێرخانی كارگێڕی و ئاسایشی ئەو سنوورە، كاری لەپێشینەی لیستەكەیان دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا پشتگیری تەواوی پێكھاتەكانی دەشتی نەینەوا دەكات بەبێ جیاوازی بۆیەش كاندیدەكانی پێكدێت لە هەموو پێكهاتە و ئاین و نەتەوە جیاوازەكانی شارەكە.
سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە پۆست و یەكە كارگێڕییەكان و حكومەتی خۆجێی نەینەوا و قەزا و ناحیەكانی ئەو سنوورە بە یەكسانی و دیموكراسیانە دابەش بكرێت نەك بۆ یەك دوو لایەن قۆرخ بكرێت، بۆیە دەبێت بەهەمووان هەوڵی سەرخستنی لیستی هاوپەیمانیی یەكێتی خەلكی نەینەوا و كاندیدەكانی بدەین.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



