جۆ بایدن: وادەی ئازادکردنی بەشێک لە بارمتە ئیسرائیلییەکان زۆر نزیکبووەتەوە

جۆو بایدن
SNN
سەرۆکی ئەمریکا ئەمریکا گەشبینی خۆی نیشاندا بە ئازادکردنی بەشێک لە ئیسرائیلیانەی کە مانگی رابردوو لەلایەن گروپە فەلەستینیەکانەوە بە بارمتە گیران.
جۆ بایدن، لە لێدوانێکدا ئەوەی خستەڕوو، کە نێردەکانی لە رژهەڵاتی ناوەڕاست زنجیرەیەک دیداریان ئەنجامداوە و هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ هێنانەئارای رێککەوتنێک لە پێناو ئازادکردنی بەشێک لە بارمتە ئیسرائیلییەکان”.
وتیشی، ئەو هەنگاوانەی بەو ئاراستەیەدا نراون بەم زووانە دەگەنە ئامانج.
پێشتریش سەرکردەکانی حەماس گەشبینی خۆیان بە نزیکبوونەوەی وادەی راگەیاندنی ئاگربەست دەربڕیبوو.
لەلایەکی دیکەوە بنیامین نەتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش رایگەیاندووە: بەم نزیکانە هەواڵی خۆش لەبارەی بارمتەکانەوە دەبیستین.
ئەم لێدوانانە بە ئەرێنی ترین لێدوانەکانی وەستاندنی شەڕی غەزە دادەنرێن کە لە حەوتی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکردووە و بەهۆیەوە زیاتر لە 14 هەزار کەس گیانیان لە غەززە گیانیان لەدەستداوە و بەشێکی زۆری شارەکە خاپوور بووە و بەسەدان هەزار کەس لە دانیشتوانەکەشی ئاوارەبوون.
رۆژی حەوتی تشرینی یەکەم بە سەدان چەکداری فەلەستینی لە غەززەوە دزەیان کردەناو ئیسرائیل و وێڕان کوشتنی دەیان ئیسرائیلی، سەدان کەسیشیان بە بارمتەگرت.
More News
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش



