
سوتاندنی گەمنی جوتیاران
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له‌خورماتوو له‌لایه‌ن ده‌ستێكى نادیاره‌وه به‌رهه‌مى جوتیارێكى كورد سوتێندرا كه ده‌یان دۆنم زه‌وی چێندراو بووه به گه‌نم و خاوه‌نه‌كه‌شى ده‌ڵێت هه‌موو ره‌نجیان به فیڕۆچووه و ته‌واوى گه‌نمه‌كه سوتاوه.
عه‌لى نه‌وزاد خاوه‌نى گه‌نمه‌كه سووتاوه‌كه به snnى راگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له گوندى لهلهك له سنوورى قه‌زاى خورماتوو كه ناوچه‌كه هه‌مووى دانیشتوانه‌كه‌ى كورده له لایه‌ن ده‌ستێكى نادیاره‌وه ئاگر به‌ردراوه له زه‌وییه‌كه‌ى كه 34 دۆنم گه‌نم بووه و هه‌موو به‌رهه‌مه‌كه‌یان سووتاندووه و ڕه‌نجى ئه‌مساڵیان به فیڕۆ چوو.
وتیشى، “له‌به‌ر جه‌ژن و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ى له ناوچه‌كه هاتووه‌ته ئاراوه و قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆیه بۆیه دروێنه‌ى گه‌نمه‌كه‌ى دواكه‌وت و ئه‌مڕۆش به‌ر له دروێنه‌كردنى سوتێندرا”.
ئه‌و جوتیاره كورده باسیشى له‌وه‌كرد، وه‌كو خێزانه‌كه‌یان هێچ كێشه‌یه‌كیان له گه‌ڵ كه‌سدا نییه و له راستیدا تاوه‌كو ئێستا گومانیان له كه‌س نییه ناشزانن چه‌كدارانى داعش یان ده‌ستێكى دیكه به‌و كاره ههساون.
له سنوورى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له چه‌ندین لادێ‌دا تاوه‌كو ئێستا چه‌كدارانى داعش سه‌دان دۆنم زه‌وی له به‌رهه‌مى گهنمو جۆى جوتیارانى كوردیان سووتاندووه.

More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18 hours لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18 hours لهمهوپێش



