لەنێو ئەو هێزە عێراقیانەی لەکەرکوکن تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکرا

SNN-عیماد جەباری
بەرپرسێکی تەندروستی کەرکوک ئاشکرایکرد، چەند تووشبوویەکی کۆرۆنا کە ئەمڕۆو رۆژانی رابردوو لەکەرکوک تۆمارکراون کارمەندی هێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادین کە لەباشووری شارەکە لەئەرکدان.
دکتۆر سەباح نامیق بەرپرسی تەندروستی گشتی لەفەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە snnی راگەیاند: ئەمڕۆ سێ حاڵەتی تووشبوون بەکۆرۆنا لەکەرکوک تۆمارکراوە، لەئێستاشدا 8 تووشبوو لەنەخۆشخانەی تایبەت بەکۆرۆنان.
وتیشی “لەنێو تووشبووەکاندا پێنج کارمەندی پۆلیسی ئیتیحادی تێدایە کە لەباشوری کەرکوک لەئەرکدان و خەڵکی شارەکانی بەغداو باشوری عێراقن، دوای نەخۆشکەوتنیان پشکنیان بۆ کراوەو دەرکەوتوە تووشبووی کۆرۆنان”.
ئەوەشی وت کە بارەگاکانیان پاکەژکراوەتەوەو پشکنین بۆ هێزەکانیان کراوەو توشبوەکان گواستراوەنەتەوە نەخۆشخانە.
بەڕێوبەری تەندروستی گشتی ئەوەشی خستەڕوو کە لەدوێنێوە تاقیگەی پشکنینی کۆرۆنا لەکەرکوک دەستی بەکارکردن کردوەو چاوەڕێ دەکرێت ئەمشەو ئەنجامی نوێ دەرچێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



