
مووچە
SNN-
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، دۆسیه‌ی هاوسه‌نگكردن و زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان نییه، له‌ئێستاشدا دۆسیه‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه، به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی بڕیاری پێویست له‌و باره‌یه‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هه‌نگاوی ڕاشكاوانه و ڕونی خۆی بۆ ڕه‌چاوكردنی مافه داراییه‌كانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه، به‌تایبه‌تی توێژی فه‌رمانبه‌ران دووپاتده‌كاته‌وه، دۆسیه‌ی هاوسه‌نگكردن و گۆڕانكاری له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش به‌تایبه‌ت له‌ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌تی دارایی نییه.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە، پێشنیارییان کردووە بۆ لیژنه‌ی فه‌رمانی دیوانی ژماره 24 كه ئاگاداری بۆ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكان و سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌ربكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی داتای پێویست سه‌باره‌ت به‌مووچه‌خۆران.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ پۆله‌كانی (هه‌شته‌م، نۆیه‌م، ده‌یه‌م) وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌مه بۆ پاراستنی گروپه كه‌م داهاته‌كان، له‌ئێستاشدا رێكاره‌كان ته‌واوكراون و ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌ی فه‌رمانی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به هاوسه‌نگكردنی مووچه، دوای كۆتایی هاتنی كاره‌كان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



