وادەیەکی نوێ بۆ ناردنی 700 ملیار دینارەکە دیاریکرا

0
940

SNN-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو بەغداد 700 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت و لەبارەی ناردنی سێ 700 ملیار دیناری دیکەش بۆ هەرێمی کوردستان دەڵێت: وەزیری دارایی عێراق ناتوانێت رێگری لە ناردنی سێ 700 ملیار دیناری دیكە بکات”.

سەباح سوبحی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق ناتوانێت رێگری لە ناردنی سێ 700 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان بكات چونكە ئەو پرسە دەخرێتە دەنگدانەوە و زۆرینەی وەزیرەكان لەگەڵ ناردنی سێ 700 ملیار دیناری دیكەن بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

سەبارەت بە هەموارکردنەوەی پرۆژەیاسای بودجە وتیشی: هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و رێككەوتن لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای بودجە كراوە و لە هەمانكاتدا توركیاش جددییە لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

حکومەتی عێراق و هەریمی کوردستان لە ماوەی رابردوودا رێککەوتن لەسەر ئەوەی بۆ ماوەی سێ مانگ بەغدا بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، تاوەکو ئێستا دوو گوژمە هاتووە و حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی (7,8)ی پێ دابەشکردووە و کۆتا گوژمەش تاوەکو ئێستا نەگەیشتووە کە بریارە مووچەی مانگی 9ی پێدابەشبکرێت، بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی سی مانگی کۆتایی ئەمساڵیش رۆژی دووشەممە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چوونە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە و داوایانلێکردووە کە سێ 700 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بە قەرز بنێرێت لە وەڵامدا ئەویش پێی راگەیاندوون کە ئەو بابەتە دەباتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و هیچ وەڵامێکی نەداونەتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this