” گەنجان كۆڵەكەی كۆمەڵگان دۆزینەوەی هەلی كار بۆیان بە ئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین”

SNN-عەلی حەمە سەعید
كاندێكی لیستی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا ئاماژە بەوەدەكات، بارودۆخی گەنجان لە پارێزگای نەینەوا ناهەموارە و بێكاری لە ئاستێكی بەرزدایە، گەنجان كۆڵەكەی كۆمەڵگان دۆزینەوەی هەلی كار بۆیان بە ئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین لە كەرتی تایبەت بێت یا كەرتی گشتی.
عەبدولجەواد جەمیل ئەحمەد كاندیدی ژمارە 24لە هاوپەیمانێتی یەكێتی خەڵكی نەینەوا ژمارە 134 بەSNNی ڕاگەیاند:كاردەكەین بۆ پشتگیریكردن لەو پرۆژانەی خزمەتی گەنجان دەكەن و دەبنە هۆی دۆزینەوەی هەلی كار بۆیان، هەر لە بەگەڕخستنیان لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان یان دامەزراندنیان لە دام و دەزگاكانی حكومەت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بارودۆخی گەنجان لە پارێزگای نەینەوا ناهەموارە و بێكاری لە ئاستێكی بەرزدایە، لەكاتێكدا گەنجان كۆڵەكەی كۆمەڵگان و ئەگەر پشتیوانی بكرێن لە داهاتوودا سوودی زۆریان دەبێت لە پێشخستنی وڵات و دروستكردنی نەوەیەكی هۆشیارو تێگەیشتوو.
ئەو كاندیدەی لیستی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا ئەوەشی خستەڕوو، هەزارەها گەنجی دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان بێكارن و ئەگەر زۆرترین كاندیدی هاوپەیمانێتییەكەمان بچیتە ئەنجومەنی پارێزگاكە دۆزینەوەی هەلی كار بۆیان بە ئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین لە كەرتی تایبەت بێت یا كەرتی گشتی هەولێ دامەزراندن و دەستكەوتنی هەلی كاری زیاتریان بۆ دەڕەخسێنین.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
1 hour لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
2 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
1 hour لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
2 hours لهمهوپێش



