پاسپۆرتى عێراقى لەسەر ئاستى جیهان تەنیا لە پێش ئەفغانستانەوەیە

پاسپۆرت
SNN
بەپێى ئەو شیکاریانەی ساڵانە بۆ پاسپۆرت دەکرێت، ئیمارات پارێزگارى لە پلەکەى خۆى کردوە و خاوەنى بەهێزترین پاسپۆرتى وڵاتانى عەرەبییە و هەڵگرى پاسپۆرتەکە دەتوانێت 178 دەوڵەت بێ ڤیزا سەردان بکات.
هەر بەپێی راپۆرتەکە، دواى ئیمارات قەتەر لە پلەى دووەمدا دێت، لەسەر ئاستى جیهانیش لە پلەى 55ـە، دواى ئەویش کوەیت دێت کە لەسەر ئاستى جیهان پلەى 57 گرتوە و لەسەر ئاستى وڵاتانى عەرەبیش پلەى سێیەم، دواى ئەو سێ وڵاتە بەحرەین خاوەنى باشترین پاسپۆرتە و هەڵگرانى پاسپۆرتەکە دەتوانن بێ ڤیزا بچنە 63 وڵاتەوە، سعودیەش دواى بەحرەین دێت.
لە پلەى کۆتایی وڵاتانى عەرەبیدا، عێراق دێت، هەڵگرانى پاسپۆرتى عێراقى بێ ڤیزا دەتوانن تەنها بچنە 29 وڵاتەوە، لەسەر ئاستى جیهانیش لە پلەى 110دایە و تەنها لە پاسپۆرتى ئەفغانستان باشترە کە لەسەر ئاستى جیهان لە پلەى کۆتاییدایە.
ئەم شیکارییە، پاسپۆرتى ئیسپانیاى بە باشترین پاسپۆرت داناوە، دواتریش ئەڵمانیا و سینگاپۆرە دێن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


