
SNN
لە هەفتەیەدا کۆمپانیای گوگڵ دەست بە سڕینەوەی ئەکاونتە ناچالاکەکانی جیمەیڵ دەکات، بەتایبەت ئەو ئەکاونتانەی ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بەکارنەهێنراون.
بەگوێرە ماڵپەڕی Axios ی ئەمریکی، ئەو ئەکاونتانەی جیمەیڵ ناجالاکن و ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە کاری پێنەکراوە دەسڕدرێنەوە، ئاماژەبەوەکراوە، ئەکاونتە نا چالاکەکان زیاتر لە دە هێندە کەمتر لە ئەکاونتە چالاکەکان بەرەوڕووی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی وەک پشتڕاستکردنەوەی دوو هەنگاوی (two-step verification) دەبنەوە.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، کاتێک ئەکاونتێک کەوتە ژێر مەترسییەوە، دەتوانرێت بۆ هەر شتێک بەکاربهێنرێت لە دزینی ناسنامەوە تا گواستنەوەی ناوەڕۆکی نەخوازراو یان تەنانەت زیانبەخش”.
سەبارەت بە کاتی سڕینەوەی ئەکاونتە کۆنەکان ماڵپەڕەکە روونیکردووەتەوە، لە ڕۆژی هەینیەوە، ئەکاونتەکان لەگەڵ ناوەڕۆک و داتاکانیان دەسڕدرێنەوە، ئەگەر لە ماوەی دوو ساڵدا بەکارنەهێندرێن، پێش سڕینەوەی ئەکاونتەکە، گووگڵ ئاگادارکردنەوەکان دەنێرێت بۆ ئیمەیڵ و ئیمەیڵی گەڕانەوەی ئەکاونتەکە (email and recovery email )، هەر یەکێک لەوانەی هەبێت ناماەی ئاگادارکردنەوەی بۆ دەنێرێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
49 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1 hour لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
49 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1 hour لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



