“کاردەکەین بۆ زیاتر زامنكردنی مافی ژنان لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان”

قهڵاى کەرکوک | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بۆ داهاتووی پارێزگاکە دەیەوێت گرنگی زیاتر بە ژنان بدرێت و وەك ئۆرگانە حزبییەكان ژنان سوود لە كورسی كۆتا لەحكومەت و دەسەڵاتی بەڕێوەبردن وەربگرن و شانبەشانی پیاوان لەسەرجەم كایەكاندا دەسەڵات بگرنە دەست و خزمەت بكەن.
سەمیرە ئەحمەد كاندیدی ژمارە چوار لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە ژمارە 142 بەSNNی ڕاگەیاند: هاوپەیمانێتییەكەمان كاردەكات بۆ زیاتر زامنكردنی مافی ژنان لەناوچە جێناكۆكەكان و هەموو هەوڵێك دەدات لەپێناو ئەوەی جێ دەستی ژنان لەسەرجەم كایەكان بەتایبەت كایە سیاسییەكاندا زیاتر دیاربێت هەروەها كاردەكەین بۆ ئەوەی ژنان لەدەسەڵاتی دادوەری و دەسەڵاتە ئەمنییەكانیشدا مافی خۆیان پێبدرێت و بەشداربن لەدەسەڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەبەرنامەی لیستەكەماندایە كە زیاتر داكۆكی لەمافی ژنان بكەین و ببینە پارێزەری مافەكانیان بۆ داهاتووش گرنگی زیاتر بە توانای ژنان دەدەین و دەرفەتی كاری زیاتریان بۆ دەڕەخسێنین هاوكات هەوڵدەدەین بۆ ئەوەی ژنان لەسەرجەم بوارە جیاجیاكاندا رۆڵیان هەبێت.
یەکێتی لە کەرکوک لە گەڵ حزبی شیوعی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا دەکەن و بەشێکی بەرچاوی کاندیدەکان ژنن و لە بەرنامەی لیستەکەشدا گرنگی بە رۆڵ و مافەکانی ژنان دراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


