
SNN
هێنری کیسینجەر وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کسینجەر ساڵی 1923 لە ئەڵمانیا لە بنەماڵەیەکی جوو لە دایکبوو، هەر بۆیە لە ترسی دەسەڵاتی نازیەکان، بنەماڵەکەی بەرەو ئەمریکا کۆچییان کرد.
هێنری کیسینجەر کە سەر بە کۆمارییەکان بوو، ماوەیەکی زۆر وەک راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی و هەروەها وەزیری دەرەوە کاری کردووە و ساڵی 1973خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی پێبەخشرا.
سەرباری ئەوەش رەخنەگرانی وەک تاوانبارێک لێیدەڕوانن بەتایبەتی لە پرسی پشتیوانی لە حکومەتە دیکتاتۆرەکانی ئەمریکای لاتین و شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە باشووری ئاسیا، بە تایبەتی بە ڤێتنام.
ساڵی 2015 ئەو کاتەی دەیویست لەبەردەم لیژنەی خزمەتگوزاری هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیران ئامادەبێت، بە هۆی خۆپیشاندانەوە دانیشتنەکە پەکخرا. خۆپیشاندەران داوایان دەکرد کە وەک تاوانبارێکی جەنگ دەستگیر و دادگایی بکرێت.
لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی سی بی ئێسدا لە پێش یادی لەدایکبوونی 100 ساڵەیدا سەبارەت بەو کەسانەی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هەڵسوکەوتی سیاسەتی دەرەوە وەک جۆرێک لە “تاوانکاری” سەیر دەکەن، پرسیاری لێکرا، کیسینجەر لە بەهای ئەو جۆرە رەخنە و تۆمەتبارکردنانەی کەمکردەوە و وتی: “ئەوە ڕەنگدانەوەی نەزانییەکەیانە”.
سەرباری هەڵکشانی تەمەنی کیسینجەر بەردەوامبوو کە چالاکییەکان، بەتایبەتی بەشداری لە کۆڕ و سمینار و بەرنامەی تەلەڤزیۆنی و نوسینی وتار.
لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا سەرباری ئەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و چین لە دۆخێکی ئاڵۆزدابوون، سەردانی پەکینی کرد و چاوی بە شی جینپینگ سەرۆکی ئەو وڵاتە کەوت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



