کارەبای سلێمانی: کوژانەوە لە کارەبای گشتی روویداوە

0
844

SNN-
کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە کاتژمێر 4:00ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی بە هۆکاریکی نادیار کوژانەوەی گشتی لە تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان روویداوە و تاوەکو ئێستاش نازانرێت هۆکارەکەی چییە.

ئەندازیار غالب محمد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 1ی کانوونی یەکەمی 2023، بە هۆکارێکی نادیار کوژانەوەی گشتی ( Black out)لە تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، تا ئێستا هۆکارەکەی نادیارە.

کارەبای سلێمانی دەشڵێت:”لە ناو شاری سلێمانی هیچ شوێنێکی کارەبای نیە و لایەنی پەیوەندار لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن”.

ئەوە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو لە هەریەکە لە شارەکانی هەولێر و دهۆک کوژانەوە لە کارەبای گشتی روویداوە و پێشتریش لە هەولێر کارەبا بۆ چوار کاتژمێر کەمبووبووەوە لە شەو رۆژێکدا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this