
سەرۆک کیم جۆن ئون
SNN
رۆژی سێشەممەی رابردوو، لە کۆریای باکوور هەڵبژاردنی “رێبەر گەلیان” ئەنجامدا، کە لەم هەڵبژاردنەدا کەسێک وەک سەرکردەی وڵات و سەرکردەی رۆحی گەلی کۆریای باکوور هەڵدەبژێردرێت، لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی کۆریای باکوور سەرۆک کیم جۆن ئوون بە ریژەی %99,91 توانی تەواوی دەنگی گەلی کۆریای باکوور بۆ خۆی مسۆگەر بکاتەوە.
لە هەڵبژاردنەکەی کۆریایی باکوور، بۆ هەڵبژاردنی “رێبەری گەل” هیچ کەسێک رکابەری سەرۆک کیم جۆن ئونی نەکرد، ناوبراو توانی %99,91 دەنگەکانی وڵاتەکەی بەدەستبهێنێت و ببێتەوە سەرۆکی کۆریایی باکوور، بەڵام ئەوەی شایەنی ئاماژەپێکرد وەک لە میدیا جیهانییەکان باس دەکرێت سەرۆک کیم بەدوای ئەو کەسانەدا دەگرێت کە دەنگیان پێ نەداوە تا ببێتەوە سەرۆک.
جێگای سەرنجە کە پێنج ساڵ جارێک هەڵبژاردن لە 687 ناوچەی هەڵبژاردن لە کۆریای باکوور بەڕێوەدەچێت و ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەکردووە، دەنگدان بەبێ گرفت ئەنجامدراوە، ڕوونیشیکردەوە کە تا نیوەڕۆی رۆژی هەڵبژاردن ڕێژەی بەشداریکردن گەیشتووەتە 91%، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2009 گەیشتە 99,98% کە دەنگیان بە سەرۆکی وڵات داوە، بەڵام هەڵبژاردنی ئەمساڵ %99,91 بووە و وەک میدیاکان ئاماژەیان پێکردووە ئێستا سەرۆک کیم بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێت بزانیت بۆچی دەنگیان پێ نەداوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



