
SNN-عەلی حەمە سەعید
ھەرچەندە بڕیاربوو رۆژی 3ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی كۆنگرەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی بایكۆتی مامۆستایان و نەكردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن ئەو پرۆسەیە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی دەوری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی كە ناوەندەكانی خوێندنی گرتووەتەوە و بە هەزاران مامۆستایانی ناوەندەكانی خوێندن بەردەوامن لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن، بۆیە پیمان باش بوو كە هەڵبژاردنەكە بۆ كاتێكی نادیار دوابخەین لەو وادەیەی دیاریكرابوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن كە 3/12/2023 بوو ئەو پرۆسەیە بەڕێوەنەچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی یەكێتی مامۆستایان لە داهاتوودا لەلایەن مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی مامۆستایان بڕیاری لێدەدرێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە كەی ئەو پرۆسەیە بەڕێوەدەچێت، چونكە دیارنییە كەی حكومەت وەڵامی داواكاری مامۆستایان دەداتەوە.
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی ئەو رەوشە نەخوازراوەی ئێستا لە ھەرێم ھەیە كە بەھۆیەوە بەشێكی زۆری مامۆستایان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە لەبەرامبەریشدا وەزارەتی پەروەردە و بەرپرسانی دیكەی حكومەت ئامادەنین لەگەڵ نوێنەری مامۆستایان كۆببنەوە و گوێ لە داواكارییەكانیان بگرن ئەوەش هێندەی دیكە بارودۆخەكەی خراپتر كردووە.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ساڵی 1962 یەكەم كۆنگرەی بەستووە، لە داهاتووشدا ئامادەكاری بۆ بەستنی كۆنگرەی 13 دەكات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


