SNN هۆکاری راگرتنی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا ئاشکرا دەکات

دابەشکردنی نەوت
SNN-
دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی بەردەوامە بەڵام دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناردنی نەوت لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێم بە نرخی 50 هەزار بۆ بەرمیلێك،بەشیكی زۆر لە هاووڵاتییان ئێستا نەوتەکەی هەرێمی کوردستان کە نرخەکەی بە 104 هەزار دینارە وەریناگرن، بۆیە دابەشکردنی نەوت ماوەی سێ رۆژە لە سلێمانی وەستاوە، بەڵام لێپرسراوی لیژنەی دابەشکردنی نەوتی ناوشار و دەرەوەی شاری سلێمانی دەڵێت: ئەو نەوتەی بەغدا دەینێرێت بۆ ناوشار نییە، بەڵکو لە دەرەوەی شار دابەشدەکرێت”.
تەها جەمال، لێپرسراوی لیژنەی دابەشکردنی نەوتی ناوشار و دەرەوەی شاری سلێمانی وردەکاری پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان بۆ SNN دەخاتەڕوو دەڵێت:” ئەو نەوتەی ئێستا ئێمە دابەشیدەکەین نەوتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانە و نرخەکەی بە 104 هەزار دینارە بۆ دەرەوەی شاریش بۆ ناوشار 103 هەزار و 500 دینارە، تاوەکو ئێستاش 150 هەزار و 950 خێزان لە دەرەوەی شار سوودمەند بوون، لە ناو شاریش 102 هەزار و 851 ماڵ سودمەندبوون بەکۆی گشتی 253 هەزار و 801 خێزان سود مەند بوون کە 50 ملیۆن و 760 هەزار و 200 لیتر نەوتیان بەسەردا دابەشکراوە”.
سەبارەت بە دابەشکردنی پرۆسەی نەوت لە گەرمیان و هەڵەبجەش ئاماژەی بەوەشکرد، لە
گەرمیان دوو ملیۆن و 963 هەزار و 200 لیتر دابەشکراوە و لە هەڵەبجەش کە شەش ملیۆن لیتری بۆ دابینکرابوو پێنج ملیۆن 214 هەزار لیتر دابەشکراوە.
راشیگەیاند: وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ بڕی 99 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ سلێمانی ناردووە و لەو بڕەش تاوەکو ئێستا 50 ملیۆن لیتری دابەشکراوە و ئەوەی دیکەی ماوەتەوە بەردەوامین لە دابەشکردنی.
دەشڵێت: دوای ئەوەی دابەشکردنی نەوت لە مەڵبەندی 10کۆتایی هات، جارێکی دیکە پرۆسەکە لە مەڵبەندی یەکەوە دەستیپێکردووەتەوە و ئێستا لە مەڵبەندی دووداین، بەڵام لەو کاتەوە کە وتراوە نەوت بە 50 هەزار دینار بە هاووڵاتییان دەفرۆشێت، خەڵک نەوتە 104 هەزار دینارییەکە وەرناگرێت، بۆیە ماوەی سێ رۆژە دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی وەستاوە و دابەشناکرێت، بەڵام من لێرەوە بە هاووڵاتییان دەڵێم کە ئەو نەوتەی بەغدا دەینێرێت وەک پێشتر باس کراوە کە 50 ملیۆن لیتر دەنێرێت بۆ هەموو هەرێمی کوردستان رەنگە 20 ملیۆن لیتری بۆ سلێمانی بنێردرێت،لە کاتێکدا هەموو پارێزگای سلێمانی پێویستی بە 110 ملیۆن لیتر نەوت هەیە، بۆیە ئەو نەوتە ئەگەر ئەو بڕە بێت تەنها دەتوانین بیدەین بە ناوچە شاخاوییەکان.
سەبارەت بەوەی کە بەشێک لە هاووڵاتییانی گلەییان لە کوالێتی نەوتەکە هەیە و دەڵێن: لەوەتەی نەوتی سپی دابەشدەکەین، نەوتی وا باش و کوالێتیمان نەبووە و رۆژانەش بە بەردەوامی پشکنینی بۆ دەکەین پێش دابەشکردنی، بۆیە هاووڵاتییان دڵنیادەکەمەوە وەریبگرن و هیچ کێشەیەکیان نەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


