
لە سەرەتای مانگی ئایار وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا، دەستیان بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی پریپەیمێنت (پارەدانی پێشوەخت) کردووە و لەئێستاشدا لە چەند پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر سیستەمەکە کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە و نرخی هەر کیلۆواتێکیش بەراورد بە پێشوو زیادی کردووە. بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، کامیل قەزاز ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی نەبوونی رێنماییەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ پارەدانی پێشوەخت لە سەرەتادا چەند کێشەیەک رووبەڕووی سیستەمەکە بووەتەوە، ئەوەش دەخاتەڕوو کە ژێرخانی کارەبا بەراورد بە پێداویستی هاوبەشان زیاترە، بەڵام کێشە لە نەبوونی سووتەمەنی و کێشەی هونەریی و تەکنیکیی هەیە، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە بە دابینکردنی سووتەمەنی تەواو ئەوا ئەگەری زۆرە لە کارەبای ٢٤ کاتژمێریی نزیک ببنەوە، هاوکات بەڕێوەبەری پێوەری زیرەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلان و بەدواداچوون سەربە وەزارەتی کارەبا ئاشکرای دەکات کە ئێستا نرخی هەر کیلۆواتێک ١٥٦ دینارە و ئەمەش بەراورد بە پارەی مۆلیدەکان لە پڕۆژە نیشتەجێبووەکان زۆر کەمترە بە جۆرێک لە مۆلیدەی ستییەکان هەر کیلۆواتێک بە ٤٥٠ دینارە. ( Ahsan Mohammed Ahmed Ahmed - ئاژانسی ئا
SNN-
بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە کە کوژانەوەی گشتی کارەبای هەرێم بەهۆی هاککردنی تۆڕەکانەوە بووبێت و دەشڵێت:” لیژنەمان بۆ پێکهێناوە دواتر هۆکارەکەی بۆ خەڵک رووندەکەینەوە”.
کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە SNN-ی راگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە هاککردنی تۆڕەکانی کارەبا دەکەن دوورە لە راستییەوە و تۆڕی کارەبا کوا هاکدەکرێت، ئەوە تەنها قسەی فەیسبووک چی و سۆشیال میدیاکانە و هیچ ئەسڵ و ئەساسی نییە، بەڵکو هۆکارەکەی کێشەکی تەکنیکییە.
بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی: لیژنەی لێکۆڵینەوەمان پێکهێناوە و دوای تەواوبوونی کاری لیژنەکە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە رادەگەیەنین و هۆکارەکەی بڵاودەکەینەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە دوێنێ هەینی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە کوژانەوە لە کارەبای گشتی روویداوە و دوای زیاتر لە 10 کاتژمێر رایگەیاند کێشەکە چارەسەرکراوە
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


