کوێستان محەمەد: وەزارەتەکەمان بەرپرسە لە بەدیهێنانی ئامانج و ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان

کوێستان محەمەد
SNN-
وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و كورتە باڵاكان دەکات و دەڵێت:” ئەم یادە پەیوەندی راستەوخۆی بە هەموومانەوە هەیە و وەزارەتمان بە هەماهەنگی و پێکەوەیی لەگەڵ وەزارەتەکانی تری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرپرسە لە بەدیهێنانی سەرجەم ئامانج و ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستی یە تایبەتەکان لە هەرێمی كوردستان.”.
کوێستان محەمەد، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت:” ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەرفەتێکە بۆ هەموومان کە سەرنجمان لەسەر پێویستی بەرەو پێشبردنی یەکسانی و باشترکردنی ژیانی ئەو تاکانە بێت کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە، لەم چوارچێوەیەدا پێویستە بیر لە پابەندبوونمان بکەینەوە بە ئاراستەی دروستکردنی کۆمەڵگایەکی گشتگیر و هاودەنگ”
“هەموو تاکێک لە کۆمەڵگای ئێمەدا مافی ئەوەی هەیە کە بە خۆشگوزەرانیەوە بژی و سەرجەم مافەکانی وەربگرێت بەبێ گوێدانە هەر جیاوازییەک کە هەیبێت، ئێمە لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی یەوە جەخت لەسەر دابینکردنی دەرفەت و پشتیوانییەکی گونجاو بۆ ئەو کەسانە دەکەینەوە کە پێویستی تایبەتیان هەیە، دروشمی وەزارەتمان (کەمئەندامان شایانی ڕێزن نەک بەزەیی)و پێویستە و لەسەرمانە وەک هەر کەسێکی تری کۆمەڵگا پشت گیریان لێبکرێت و تواناکانیان دەربخرێت و پەرەی پێبدرێت” کوێستان محەمەد. وادەڵێت.
راشیگەیاند، لەم بۆنەیەدا جێی خۆیەتی بڵێم یەكێك لە دەستكەوتەكانی تری وەزارەتمان بۆ ئەم توێژە پەسەندكردنی پەیرەوی سندوقی چاودێری و شیاندنی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتە باڵاکانە کە یهكێكی تره له خزمهتگوزاریهكانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دهستكهوتێكی مهزنه بۆ بهرژهوهندی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان، ئامانجیش کۆکردنەوەى داهات و خەرجکردنەوەیەتى بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت و کورتە باڵایان، تا بگەنە ئاستی بەرەوپێشچوون و شیاندنەوەی كۆمەڵایەتی.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەم بۆنەیەوە پێویستە هەمومان پێکەوە کاربکەین بۆ پێشکەشکردنی ئەو پشتگیری و ئاسانکاریانەی کە ئەم تاکانە پێویستیانە تا بتوانن پەرە بە تواناو داهێنانەکانیان بدەن، زەمینە سازیان بۆ برەخسێنین و خۆیان بسەلمێنن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



