لە مانگی رابردوودا عێراق پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە

SNN-
فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا ئەمریکا زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هاوردە کردووە، دەشڵێت، عێراق لە ریزبەندی شەشەمی ئەو وڵاتانەدایە کە ئەمریکا زۆرترین نەوتی لێوە هاوردە کردوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی كانوونی یهكهمی 2023، فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە دەڵێت:” لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، ئەمریکا پێنج ملیۆن و 130 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هاوردە کردووە و تێكڕای رۆژانەی هاوردەکردنی نەوت لە عێراقەوە نزیکەی 171 هەزار بەرمیل نەوت بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەم، هاوردەکردنی نەوت لە عێراقەوە کەمی کردووە، بەوپێیەی لەو مانگەدا ئەمریکا حەوت ملیۆن و 322 هەزار بەرمیل نەوت و بە تێکڕا رۆژانە 236 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هاوردە کردووە.
دەشڵێت:” عێراق لە هەفتەی یەکەمی مانگی تشرینی دووەمدا بە تێکڕا 187 هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کردووە، لە هەفتەی دووەمدا بە 283 هەزار بەرمیل، لە هەفتەی سێیەمدا 36 هەزار بەرمیل و لە هەفتەی چوارەمدا 178 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە”.
پێشتر وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی فرۆشی نەوتی مانگی تشرینی دووەم زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



