
نرخی ئەمپێڕی مۆلیدە ئەهلییەکان
موەSNN-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی بۆ ئەم مانگە راگەیاند و لە سلێمانی نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان ١٠ بۆ ١١ هەزار دیناردا دەبێت و رۆژانە دوو کاتژمێر کارەبا کەمکرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه، 3/12/2023 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ 44 دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 10 هەزار بۆ 11 هەزار دیناره، بەوپێیەى موەلیدەکان لە نێوان 225 بۆ 250 کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە 7ى بەیانى بۆ 1ى شەوە، نرخى ئەمپێریان 12 هەزار بۆ 13 هەزار دینار.ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان 13 هەزار بۆ 14 هەزار و 500 دینارە.
کارەبای سلێمانی دەشڵێت:” خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى 12 گۆڕانکارى تێدادەکرێت و موەلیدەکان تەنیا لەنێوان 1ى پاشنیوەڕۆ تا 1ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کۆژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 7:00 تا 8:00ى بەیانى کاردەکەن، هەروەها رۆژانى هەینى و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆ کاردەکەن”.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له 10 خولهك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


