فەرەنسا: لە پەرلامارێکدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی تریش بریندار بوون

SNN
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاند، لە پەلامارێکدا لە رێگەی چەقۆوە ئەنجامدرابوو کەسێک کوژرا و دووانی تریش برینداربوون.
ئاژانسی فرانس پرێس هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، ئێوارەی رۆژی شەممە لە نزیک بورجی ئیڤڵ لە پاریس کەسێک بە چەقۆ ھێرشی کردووەتە سەر کەسێکی بەرەگەز ئەڵمانی و کوشتوویەتی، لە هەمان کاتدا دوو کەسی تریش کە فەرەنسین بە سەختی برینداربوون.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئەو کەسەی ھێرشەکەی کردووە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٧ دایک و باوکی لە ئێران لە دایکبووە، لە ئێستادا ھێرشبەرەکە دەستگیرکراو خۆی وەک ئیسلامی توندڕە و ناساندوە لێکۆڵینەوەکانیشان لە رووداوەکە بەردەوامە.
سەبارەت بەو پەلامارە تیرۆرستییە، جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا لە شوێنی ھێرشەکە رایگەیاند، تۆمەتبارەکە لە ساڵی ٢٠١٦دا بەھۆی ئەوەی ویستویەتی ھێرشێکی دیکە ئەنجام بدات، سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



