
باران و تەرزەی کەرکوک
SNN
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ بارانبارینی ئەم مانگە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم مانگە باران و بەفر دەبارێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی کانوونی یەکەم، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە، لە 6ی ئەم مانگەوە پێشبینی دەستپێکردنەوەی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆکانی دەریای ناوەراست و سوور بۆ سەر ناوچەکانمان دەکرێت و ئەم مانگە بارانی زۆر باش دەبارێت.
ئاشکرایکردووە، بارانبارین بە چەند قۆناغێکی یەک لە دوای یەک دەبێت و مەودای نێوان بارانەکان نزیک لەیەکتر دەبن، ئەگەری ھەیە چەند شەپۆلێکی بارانبارین لە نێوان 6 بۆ 20ی مانگ بە ڕێژەی مامناوەند و زۆر باش ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفرێکی زۆریش لەسەر ناوچە شاخاویە سنووریەکان و ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە تایبەت لە دوای ناوەڕاستی مانگەوە .
روونیکردووەتەوە، بەگشتی پێشبینی دەکرێت ئەم مانگە باراناوی بێت و بەراورد بە مانگی ڕابردوو ژمارەی شەپۆلەکان زیاتر بێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



