
کرێکار
SNN-عەلی حەمە سەعید
هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵیش ژمارەیەك كرێكار لە كاتی كاركردن گیانیان لەدەستداوە و بە وتەی بەرپرسانی سەندیكاری كرێكارانیش هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو كرێكارانە بۆ نەگرتنبەری ڕێكاری سەلامەتی و دابیننەكردنی هۆكارەكانی خۆپارێزی بووە لەلایەن خاوەنكار و كۆمپانیاكانەوە، بەوهۆیشەوە ئەمساڵ 31 كرێكار لەكاتی كاركردن گیانیان لەدەستداوە.
ئارام محەمەد، ئەندامی سەندیكاری كرێكارانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بەدەیان كریكار لەكاتی كاركردنیان گیان لەدەستدەدەن، لەمساڵیش تا ئێستا 31 كریكار لەكاتی كاركردنیان گیانیان لەدەستداوە، بەجۆرێك لە پارێزگای هەولێر حەوت كرێكار لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە 13 كرێكار و لە پارێزگای دهۆك سێ كریكار و لە ئیدارەی گەرمیانیش هەشت كرێكار گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی كە كردومانە زۆرینەی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدانی كرێكاران لەكاتی كارەكانیانمدا بەهۆی دابیننەكردنی هۆكارەكانی خۆپارێزی و سەلامەتییە لەلایەن ئەو خاوەن كارو كۆمپانیایانەی كە كرێكارەكان كاریان بۆ كردوون.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNساڵانە گۆڕانكاری بەسەر ژمارەی ئەو كرێكارانە دێت كە لەكاتی كاركردنیان گیان لەدەستدەدەن، بەجۆرێك لەماوەی حەوت سالی ڕابردوودا 285 كرێكار گیانیان لەدەستداوە، هاوكات لە ساڵی 2016 زۆرترین ڕێژەی گیان لەدەستدان تۆماركراوە كە بەتەنها لەو ساڵەدا 65 كرێكار گیانیان لەدەستداوە كەمترین كرێكاریش كە گیانیان لەدەستداوە لەساڵی 2017 تۆماركراوە كە ژمارەیان 16 كرێكار بووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



