
SNN-
سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی (نۆژین) لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە، بە 11 ساڵ زیندانیكردن سزادرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردووەتەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر کەرەمی، بە تۆمەتی “دروستکردنی گروپ بۆ تێکدانی ئاسایش” بە 10 ساڵ زیندانی و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکومەت” بە یەک ساڵ زیندانی و بە کۆی گشتی بە 11 ساڵ زیندانی سزادرا.
هاوکات سەیوان ئیبراهیمی لە مانگی ئابی ئەمساڵدا، لە دۆسیەیەکی دیکەدا لەلایەن بەشی 106ی دادگای تاوانەکانی سینە بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە ساڵێک زیندانی و دوورخستنەوە و 40 قامچی لێدان سزادرا، سزای دورخستنەوەی ناوبراو بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوا لە شاری کرماشان هەڵوەشایەوە.
سەیوان ئیبراهیمی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی باسی هۆکاری سەپاندنی سزای 12 ساڵ زیندانیی بڵاوکردووە،بەرپرسیاریەتی لە ئەنجومەنی نۆژین و چالاکییەکانی ئەم ئەنجومەنە, پشتگیری لە خۆڕاگری زارا مەحەمەدی هاوژینی، بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان،هەبوونی پەیوەندی بە کەناڵی کورد تی ڤی لە کاتێکدا ڕایگەیاندووە کە ئەو لە هەبوونی ئەو کەناڵە ئاگادار نییە.
سەیوان ئیبراهیمی ئەندامی بەڕێوبەری ئەنجومەنی فەرهەنگیی و کۆمەڵایەتیی نۆژین ههفتهی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، ناوبراو ساڵی ڕابردوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگایەکەی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



