نەوت و کانزاکانی سلێمانی: یەک لیتر لە نەوتە 50 هەزار دینارییەکە نەگەیشتووەتە هەرێمی کوردستان

نەوتی سپی
SNN-
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ دابەشکردنی نەوت لەس نوری پارێزگاکە دەستپێدەکاتەوە و تاوەکو ئێستاش یەک لیتر لە نەوتە 50 هەزار دینارییەکە نەگەیشتووەتەوە هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، هاووڵاتیانی ناوشاری سلێمانی رۆژانە پرسیاردەکەن سەبارەت بەدابەشکردنی نەوت کەماوەی چەندرۆژێکەراگیراوە، روونی دەکەینەوە دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە کە نەوت بەنرخی 50 هەزار دیناردابەش دەکرێت لە رۆژی 1ی کانوونی یەکەمی 2023، ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی هاووڵاتییان ئەو نەوتە وەرنەگرن کە نرخەکەی 103 هەزار و 500 دینار بوو.
نەوت و کانزاکانی سلێمانی دەشڵێت:” تاوەکو ئەمڕۆ یەک لیتر لەونەوتە نەهاتووە
هەروەک لەروونکردنەوەی پێشوماندا ئاماژەمان پێدابوو ئەگەر ئەونەوتەش بێت ئەوا لەسەر بریاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە ناوچە شاخاویەکاندا دابەشدەکرێت، بۆیە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بریارماندا کەپرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوشار لە سبەی سێشەممەوە دەستپێبکەینەوە بەهەمان میکانزم”.
ئەوە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا عیزەت سابر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەسەرەتای ئەم مانگەوە حکومەتی بەغدا نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان دەنێرێت کە نرخەکەی 50 هەزار دینارە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


