لەبری ئارد، نان و سەمون بەسەر هاووڵاتیان دابەشدەکرێت

نانی بازاڕی
SNN
لە بەغدا وەک ئەزموونێکی تاقیکاری نان و سەموون لە بری بەشەئاردی مانگانە بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت، ئەگەر ئەزموونەکە سەرکەوتووبێت لە عێراقیش جێبەجێدەکرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، سەبارەت بە دابەشکردنی نان و سەموون لەبری بەشەئاردی مانگانە ڕایگەیاند، لە بەغدا لە بری بەشە ئاردی مانگانە نان و سەموون بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت بە شێوەیەکی ئەزموونی و ئەگەر سەركەوتوو بێت بە هەمان شێوەیە لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێدەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەغدا بەشێوەیەکی ئەزموونی بۆ ماوەی شەش مانگ نان و سەموون بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت لە بری بەشەئاردی مانگە، هەر هاووڵاتییەک کارتی بۆ دروست دەکرێت و لە نانەواخانە یاخود فڕنێکی نزیک لە ماڵەکەی خۆی دەتوانێت ڕۆژانە وەریبگرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر ئەو ئەزموونە تاقیکارییە لە عێراق ئەنجامەکەی سەركەوتوو بێت لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێدەكرێت، بەڵام دەبێت رەزامەندی هاوڵاتییانی لەسەر بێت و ئارەزوومەندانە دەبێت و ئێستا چاوەڕوانی دوا بڕیاری حكومەتی عێراق لەسەر ئەو پرسە دەكرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



