پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی “نیو ملیۆن” سەردانیکاری هەبووە

پێشانگای کتێب لە سلێمانی
SNN
سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی دەڵێت، لەماوەی 10 رۆژدا نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە سەردانی پێشانگاکەیان کردووە.
شەوقی عومەر سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی رایگەیاند، پێشانگاکە لەماوەی 10 رۆژدا، نزیکەی 500 هەزار سەردانیکاری هەبووە؛ “نیوەی سەردانیکاران خەڵکی شاری سلێمانی بوون و نیوەکەی دیکەش، هاووڵاتییانی ناوخۆی کوردستان بوون کە لەشار و شارۆچکەکانەوە روویان کردبووە پێشانگاکە”.
پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی رۆژی دووشەممە، 27-11-2023، دەستیپێکرد و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام بوو. بە گوتەی شەوقی عومەر، “رۆژانە دەیان هەزار کەس سەردانی پێشانگاکەیان کردووە کە زۆرینەیان گەنج بوون”. ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەمساڵ خواستێکی زۆر لەسەر کتێب هەبووە و رۆژانە بەقەبارەی سەدان ملیۆن دینار کڕین و فرۆشتن بە کتێبەوە کراوە. هیوادارین خوێندنەوەی کتێب ببێت بە کولتوورێک ئێمە بتوانین شانازی پێوە بکەین”.
وەکو ئەوەی سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی باسی کرد: “لە کاتی فێستیڤاڵەکە، رۆژانە هەزاران هاووڵاتیی لەرێگەی سەدان پاس لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و شارەکانی هەولێر و دهۆک سەردانی پێشانگاکەیان کردووە. بۆ ئەمساڵ 20 وڵات و 200 دەزگای چاپ و پەخش لەگەڵمان بوون؛ وڵاتی وا هەبووە نوێنەری چاپ و پەخشی 50 دەزگای وڵاتی خۆی هەبووە، هەشبووە زیاد لە 20 دەزگای هێناوە بۆ بەشداریکردن لەم پێشانگایە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


