
حەج
SNN-
بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، هۆشداری دەدەنە سەرجەم ئەو کەسانەی بەبێ مۆڵەتی گواستنەوەی عومرەکاران بانگەشەی بردنی خەڵک بۆ سعودیە دەکەن، ئەگەر لە کارەکانیان بەردەوام بن، ئەوا سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت، هەروەها کۆمپانیایانەی مۆڵەتیشیان هەیە نابێت عومرەکاران ببنە کەناراوەکانی جەدە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”ئەو کەسانەی له تۆره كۆمه‌ڵاتییه‌كان بانگه‌شه‌ی بردنی خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ سعودیە، پێویستە به‌زووترین كات واز له‌و كاره بهێنن به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاسایی ده‌كرێنه‌وه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره نا یاساییه‌ی كه ده‌یكه‌ن ئه‌گه‌رچی پێشتریش به‌ڵێنامه به به‌شێك له‌و كه‌سانه پڕكراوه‌ته‌وه و كه ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد، به‌ڵام له ئه‌مرۆوه ڕۆژی ( 12 کانوونی یەکەمی 2023) هه‌ر كه‌سێك به بێ هه‌بوونی مۆڵه‌تی كۆمپانیای حه‌ج و عومڕه هه‌ڵبستێت به گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران راسته‌وخۆ له دادگه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره هه‌روه‌ها هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سانێك سه‌فه‌ری عومره نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرەیان نه‌بێت و به پێچه‌وانه‌وه له كاتی تووشبوونیان به هه‌ر كێشه و گرفتێك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به‌رپرسیار نابێت و خۆیان به‌رپرسیارده‌بن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره ئه‌و كه‌سانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له ژێر ناوی مامۆستایانی ئایینی هه‌ڵده‌ستن به گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران، لێره به‌دواوه نابێت ناوی مامۆستایانی ئایینی بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی بازرگانی و بردنی خه‌ڵك بۆ عومره به‌كار بهێنن به پێچه‌وانه‌وه خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن.
له كۆتاییدا بهرێوهبهرایەتییەکە هۆشداری توند ده‌داته هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك عومره‌كار له سعودیه گه‌شتی (طائف و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده)ـیان پێ بكه‌ن و بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن به پێچه‌وانه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێرییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



