نوێترین زانیاری لەبارەی بڵاوكردنەوەی لیستی مووچەی مانگی نۆ

0
3194

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای گەیشتنی بڕی 250 ملیار دینار لە كۆی 700 ملیار دینار بۆ سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كۆبوونەتەوە و سبەی لیستی مووچە ڕادەگەیەندرێت و پێش هاتنی سەری ساڵ مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.

بەگوێرەی زانراییەكانی یSNNدوای گەیشتنی یەكەم چەردەی 700 ملیار دینارەكەی بەغدا كە بڕەكەی 250 ملیار دیناربوو، وابڕیارە سبەی یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕی 500 ملیار دیناری دیكە لەلایەن بانكی ڕەشید و بانكی TBIبخرێتە سەر هەژماری بانكی هەرێم و كۆتایی بە ناردنی ئەو 700 ملیار دینارە بێت كە پێشتر ڕێككەوتنی لەبارەوە كرابوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی لیستی مووچە ڕابگەیەنن، بەڵام پێیان باش بووە كە سەرجەم بڕی ئەو 700 ملیار دینارە بخرێتە سەر هەژماری بانكی هەرێم پاشان لیستی مووچە ڕابگەیەنن و دەستبكەن بە دابەشكردنی مووچە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، بە ئەگەری زۆرەوە پێدەچێت سبەی چوار شەممە لیستی مووچە بڵاو بكرێتەوە ئەگەر سبەی بڕی 500 ملیارەكە بگات ئەوا هەر سبەی یان دوو سبەی دەستدەكەن بە دابەشكردنی مووچە، هاوكات لیستی مووچە وادادەنرێت كە تا پێش هاتنی سەری ساڵی نوێ‌ مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشبكرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this