
کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتوەکان هۆشداری توندی داوەتە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دووبارە بە ئامانجگرتنی نوێنەرەکانیان لە عێراقدا.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەخراوەتە ڕوو، لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە و دوایین هۆشداریی لەبارەی بەئامانجگرتنی دامەزراوە و نوێنەرایەتییەکانی پێداوە.
لە وەڵامی پەیوەندییەکەدا، سودانیش هۆشداریی داوەتە ئەمریکا لە ئەگەری هێرشکردنە سەر گروپە عێراقییەکان و رایگەیاندووە، ئەوە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری خاکی عێراقە و دەتوانن بەبێ دەستوەردانی دەرەکی پارێزگاریی لە نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان لە ناو عێراقدا بکەن.
ئاشکراشیکردووە. دەتوانن بەبێ دەستوەردانی دەرەکی دەتوانن پارێزگاری لە نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان لە عێراق بکەن.
بەرپرسێکی ئەمریکیش ئاشکرایکردوە کە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەسودانی ڕاگەیاندوە، واشنتۆن پێشبینیدەکات بەرپرسانی عێراق ڕێوشوێنی زیاتر بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لەو جۆرە هێرشانەو پێشیوایە دەتوانن ئەوکارە بکەن..
بهشێكى دیكهى ڕاپۆرتەکە لەزاری بەرپرسێکی عێراقییەوە زانیاریى ئاشكراكردوهو تێیدا هاتوه، “ویلیام بێرنزی بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لەسەردانەکەی ئەمدواییەیدا بۆ ناوچەکە هۆشداریداوەتە سودانی لەوەی، ئەگەر عێراق ڕێگریی لەو هێرشانە نەکات، ئەوە ئاکامی مەترسیداری لەسەر عێراق دەبێت”.
بەگوێرەی دوو بەرپرسی عێراقی کە داوایانكردوه ناویان ئاشکرانهكرێت بهئاژانسە ئەمریکییەکەیان وتوه، “بلینکن لەکاتی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سودانی لەسەرەتای ئەم مانگەدا، ڕایگەیاندوە، ئەمریکییەکان خۆیان بابەتەکە دەگرنە دەست بەوپێیەی عێراقییەکان وەک پێویست کاریان بۆ تەنگهەڵچنین بەتۆمەتبارانی ئەو هێرشانە نەکردوە”.
باسی لەوەشکردوە، هەر دوو ڕۆژ دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بلینکن بۆ سودانی، ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانیی کردەسەر هێزەکانی حەشدی شەعبیو بەهۆیەوە پێنج چەکداری ئەو هێزانە لەنزیک کەرکوک کوژران.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



