کەشناسی هەرێم کاتی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی بارانبارینەی راگەیاند

باران و لافاو
SNN-
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەفر لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و بارانبارینیش بەردەوام دەبێت، دەشڵێت،سبەی ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2023، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت باران بارین لەسەرجەم ناوچەکان دەبارێت کاریگەری ئەم شەپۆلە کە ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە لە ئەمرۆ لەسەر بەشەکانی رۆژئاوای هەرێم تا کاتەکانی دوای نیوەرۆ بەشێوەی نمە بارانە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبێت.
کەشناسی دەشڵێت:” بەڵام لە دوای نیوەرۆ کاریگەری ئەم شەپۆلە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، سنووری پارێزگای هەولێرو سەنتەری پارێزگا و بەشی رۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایە بارانی مامناوەندی دەبێت، ئیدارەی راپەرین و سنووری پارێزگای سلێمانی ئاستی دابارینی مامناوەند دەبێت، هەروەها بەفربارین لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت. کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەدرەنگانی شەودا لاواز دەبێت باران بارین لەسەر زۆربەی ناوچەکەمان کۆتایی دێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە ( 4 – 2) پلە.
هەروەها سبەى پێنجشەممە 14ی کانوونی یەکەمی 2023، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەگشتی نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سلێمانی دەمینێتەوە، لەدوای نیوەرۆ ئاسمان دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و ساماڵ و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 22 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 6 پلەى سیلیزى
سۆران : 15 پلەى سیلیزى

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


