حکومەتی هەرێم لەسەر کارەبا و توندوتیژی دژی ژنان و ئاگرەکەی سۆران کۆدەبێتەوە

SNN-
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕەوشی كارەبا و گرفتی کوژانەوەی گشـتیی سیستمی کارەبا و توندوتیژی دژی ژنان و ئاگرەکەی سۆران کۆدەبێتەوە.
ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ـی کانوونی یەکەمی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات و تیایدا چەند بابەتێک تاووتوێ دەكرێن.
ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، بڕگەیەكی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە هەڵسەنگاندنی ڕێكارەكانی فریاگوزاریی شارستانی و لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەكەی ئیدارەی سەربەخۆی سـۆران كە لە 8ـ ی ئەم مانگەدا ڕوویدا و بـووە هـــۆی گیانلەدەستدانی 14 کەس و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە.
هەروەها بڕیاری كۆتایی لەسەر ڕاپۆرتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خستنەڕووی ڕاسپاردە و چارەسەرەکان دەدرێت، کە لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیراندا خرابووە ڕوو و بڕیاردان لەسەر ڕاپۆرتەکە بۆ کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە دواخرابوو.
دوابڕگەی كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەتە بە تاووتوێكردنی ڕاپۆرتێکی وەزیری كارەبای هەرێم دەبێت لەبارەی ڕەوشی كارەبا و گرفتی کوژانەوەی گشـتیی سیستمی کارەبا و هەوڵی وەزارەت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و گەڕانەوەی كارەبا. هەر پەیوەست بەو پرسە بەرنامەی پریپەید و نرخەكەی تاووتوێ دەكرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


