نرخی مریشكی زیندوو دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە

0
960
مریشک

SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕ‌كانی هەرێم ڕووی لە دابەیزنی بەرچاو كردووە و لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك مریشك بە دووهەزار و 500 دینار و بەراورد بە مانگی رابرردوو بۆ هەر كیلیۆیەك زیاد لە دوو هەزار دینار نرخەكەی لەدەستداوە، سەرۆكی كۆمەڵەی كێلگە پەلەوەرییەكانیش ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا خاوەن كێلگەكان لە زەرەردان و خواست لەسەر مریشك كەم بووەتەوە.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێلگەپەلەوەرییەكانی سلێمانی و گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: نرخی مریشك بە گوێرەی خواست و خستنەڕوو لە مانگێكەوە بۆ مانگێكی دیكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت، لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو لە كێڵگەكان دوو هەزار و 300 دینارە لەكاتێكدا ئێستا تێچووی پێگەیاندنی كیلۆیەك مریشك دوو هەزار و 700 دینارە، هەربۆیە خاوەن كێڵگەكان لە زەرەردان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لە مریشكفرۆشەكانیش كیلۆی 150 دیناری دەخەنە سەر و بەشێكی دیكەشیان كیلۆی 250 دینار خێری دەخەنە سەر لە ئێستادا بە گشتی نرخی كیلیۆك مریشك بە دوو هەزار و 500 دینارە لە بازاڕەكانی هەرێم، هاوكات مریشكێكی زۆر لە كێڵگەكاندان و خواستیش لەسەر مریشك كەمبووەتەوە نییە نرخی هەموو شتێكیش بەگوێرەی خستنەڕوو و خواست بەرز و نزم دەكات.

ئاسۆ محەمەد، یەكێك لە مریشك فرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی مریشك بەردەوام ڕوو لەدابەزین دەكات ئەمڕۆ نرخی كیلۆیەك مریشك بە دوو هەزار و 400 تا دوو هەزار و 500 دینارە، لەكاتێكدا لەمانگەكانی ڕابردوو كیلیۆیەک مریشك زیاد لە چوار هەزار و 250 دیناری تێپەڕاند، بۆیە هەتا نرخی مریشك هەرزانتربێت بۆ ئێمە و هاووڵاتیانیش باشە و خەڵك زیاتر ڕوو لەكڕینی مریشك دەكات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this