
دۆلار
SNN-
بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ شاندێكی ئەمەریكا رێككەوتون كە لە ساڵی نوێیوە ئەمەریكا دۆلاری كاش بنێرێت بۆ عێراق.
بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، کۆبوونەوەی بانکی ناوەندیی عێراق و شاندی یەدەگی فیدراڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە دوبەی کۆتایی هات.
روونکردنەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر لەسەر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، نوێنەری یەدەگی فیدراڵی و گەنجینەی ئەمریکا ئەو هەوڵانەی بانکی ناوەندی عێراقیان بەرز نرخاند لە ماوەی ساڵی 2023دا بۆ گەیشتن بە پابەندبوون بە سیستەمی بانکی داویەتی.
راشیگەیاندووە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکا رەزامەندییان دەربڕیووە لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ ناردنی پارەی کاش بۆ ساڵی 2024.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بانکی ناوەندی عێراق سوورە لەسەر پاڵپشتیکردنی بانکە عێراقییەکان و بەرزکردنەوەی تواناکانیان و ئامادەکردنیان بۆ کارکردن بەگوێرەی پراکتیکە نێودەوڵەتییەکان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


