
ئاڵاى وڵاتى ئێران | فۆتۆ: AFP
SNN
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی هێزەکانی پۆلیس لە پارێزگای سیستان و بەلووچستاندا لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، 12 پۆلیس کوژران.
ئەمڕۆ هەینی 15ی كانوونی یهكهم، عەلیرەزا مەرحەمەتی، جێگری پارێزگاری سیستان و بەلووچستان بۆ کاروباری ئەمنی بە میدیای فەرمیی ئێرانی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرش کراوەتە سەر بارەگای هێزەکانی پۆلیسی راسک و بە هۆیەوە 12 کەس لە هێزەکانی پۆلیس کوژراون و دوو کەسی تریش برینداربوون.
ناوەندی راگەیاندنی پۆلیسی سیستان و بەلووچستانیش لە راگەیهندراوێکدا هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە و ئاشکرایکرد، “نیوەشەوی رابردوو لەلایەن تیرۆریستەکانەوە بەشێوەیەکی ناجوامێرانە هێرشکراوەتەوە سەر بارەگای هێزەکانی پۆلیس لە قەزای راسک”.
میدیا ئێرانییەکان لەوبارەیەوە جەختیان لەوەکردووەتەوە، گرووپی جەیشولعەدل، کە گرووپێکی چەکداری بەلووچەکانە، بەرپرسیاریێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرتووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



