
مەراسیمی حەج
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی تیروپشکی ناوی حاجیانی بۆ فەریزەی حەجی ساڵی 2024 بڵاوکردەوە
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ى كانونى یه‌كه‌م، له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر تیروپشك بۆ ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجامدرا كه ناویان بۆ گه‌شتى حه‌جى ساڵى 2024 تۆمار كردووه.
له‌باره‌ى پرۆسه‌كه‌وه شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ئه‌مساڵ 121 هه‌زار و 864 كه‌س ناوى خۆیان تۆماركردووه بۆ ئه‌وه‌ى فه‌ریزه‌ى حه‌ج به‌جێبهێنن، له‌و رێژه‌یه‌ش نزیكه‌ى 4 هه‌زار كه‌س ناویان ده‌رده‌چێت”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى پرۆسه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “ئه‌مساڵ له كۆى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ناویان تۆمار كردووه 2 هه‌زار و 504 كه‌سیان كه پار ناوى خۆیان تۆمار كردووه ناوه‌كانیان ده‌رده‌چێت. هاوكات، هه‌زار و 670 كه‌سیان كه ناوه‌كه‌یان ده‌رده‌چێت ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئه‌مساڵ فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه”.
به وته‌ى “به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ناویان له تیروپشت ده‌رده‌چێت، ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌رده‌چێت كه ده‌بنه یه‌ده‌گ و ئه‌گه‌ر كه‌سێك فهریزهكهى به‌جێنه‌هێنا ئه‌وا ئه‌وان ده‌چن شوێنه‌كه‌ى” و ده‌ڵێت: “هه‌زار و 250 كه‌س كه ساڵى پار ناویان تۆمار كردووه ده‌بنه یه‌ده‌گ و 830 كه‌سى تریش كه ئه‌مساڵ فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه هاوشێوه‌ى كۆنه‌كان ده‌بنه یه‌ده‌گ”.
شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندى له به‌شێكى گۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاشكراى كرد، “ئه‌مساڵ كۆتا ساڵه كه پرۆسه‌ى خۆتۆماركردن بۆ حه‌ج تێدا به‌مشێوه‌یه ده‌بێت، ساڵى داهاتوو پرۆسه‌كه ده‌بێته ئۆنڵاین و له‌ڕێگه‌ى ئه‌پڵیكه‌یشنێكه‌وه ئه‌نجامده‌درێت و هه‌موو هاووڵاتیه‌ك ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ى مۆبایله‌كه‌ى ده‌ستیه‌وه ناوى خۆى تۆمار بكات”.
بۆ بینینی ناوەکەت کلیک لەم بەستەرە بکە:-
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



